بنه‌ماڵه‌ی مه‌ولانا خالیدی نەقشبەندی له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانیدا

بێگومان تا ئێستا بە زۆر لە زمانان چەندین تێز و توێژینەوەی ئەكادیمی و كتێب لەسەر ژیان و بەرهەمەكانی مەولانا خالیدی نەقشبەندی نووسراون و چەند لایەنی ژیانی ئەو ڕابەر و كەسایەتییە ڕوونكراوەتەوە، بەڵام وەك پێویست ئاوڕ لە خێزان و منداڵ و كەس و كارەكەی نەدراوەتەوە. بەو پێیەی كۆتایی ژیانی مەولانا لە شام بووە و بەشێكی دیاری بنەماڵەكەی لەوێ نیشتەجێ بوونە، ئەو دەڤەرەش بەشێكی ژێر دەستەڵاتی عوسمانییەكان بووە، بۆیە زانیاری لەبارەی كەس و كار و بنەماڵە و بەشێك لە خەلیفەكانی و خانەقاكانی لە شوێنە جیاوازەكانی وڵاتانی ئیسلامی لەناو ئەرشیڤخانەی عوسمانی دەبینرێت. لەم ڕووەوە چەند لایەنێكی ژیانی هەر یەكە لە مەحموود ساحێبی برای، محەمەد ئەسعەدی برازای، نەجمەددین ئەفەندی كوڕی، فاتیمەخانی كچی و ستی خانمی هاوسه‌ری لەبەر ڕۆشنایی بەڵگە ڕەسمی و كارگێڕییەكانی ئەرشیڤخانەی عوسمانی خراونەتەڕوو و بە گوێرەی پێویستی زانستی، زانیارییەكانی پێشووتر ڕاستكراونەتەوە یان پشتگیری كراون و یانیش زانیاری تازەیان خراوەتەسەر.

___

  • یادی مه‌ردان (مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی)، مه‌لاعه‌بدولكه‌ر‌یمی موده‌ڕیس، به‌رگی یه‌كه‌م، بڵاوكراوه‌كانی كۆڕی زانیاری كورد، به‌غدا، 1979.
  • الطریقة النقشبندیة واعلامها، الدكتور محمد احمد درنیقة، دار جروس برس، بدون سنة الطبع ومكانه.
  • مكتوبات حضرة مولانا خالد المسمی بغیة الواجد، محمد اسعد صاحب زاده‌ العثمانی النقشبندی، مكتبة سیدا، دیاربكر بدون سنة الطبع
  • مولانا خالد النقشبندی ومنهجه‌ فی التصوف، الدكتور جواد فقی علی الجوم حیدری، دار الكتب العلمیة، بیروت، بدون سنة الطبع