ڕێبەری دۆسیەی كارگێڕیی زانا و ناودارانی كورد لە كتێبخانەی مەشیخەتی توركیا

بەدرێژایی ئەو چەند سەدەیەی دەسەڵاتی عوسمانییەكان بەسەر بەشی زۆری خاكی كوردستاندا، چ لە سەردەمی میرایەتیی كوردەكان و چ دوای نەمانی میرنشینەكان زانا و ناودارانی كورد ڕۆڵی گەورەیان لە دامودەزگاكان و سیستەمی كارگێڕیی ئەو دەوڵەتەدا گێڕاوە، تەنانەت بەشێك لە قازیی و موفتییەكان لە دەرەوەی سنووری خاكی كوردستانیش فەرمانبەر بوونە و هەندێكیان لەسەر ئاستی دەوڵەتی عوسمانیدا گەیشتوونەتە پلەی بەرز و لە تەواوی جیهانی ئیسلامیشدا ناسراو بوونە. لە نێو فەرمانگەی ئەرشیڤی دەوڵەتی عوسمانیدا كە ئێستا ناوەندیی سەرەكیی لە شاری ئەستەنبوڵە و زیاتر لە سەد ملیۆن بەڵگەنامەی كارگێڕیی سەردەمی عوسمانی تێدا پارێزراوە، سەبارەت بە زانا و ناودارانی كورد هەزاران بەڵگەنامە هەن، بەڵام ئەو بەڵگەنامانە زۆر بەكەمیی بۆ كەسایەتی و زانایەكان جیاكراونەتەوە و بەگشتیی سەبارەت بە كورد و كوردستان زانیاریی كارگێڕیی، سیاسی، كۆمەڵایەتی و ئایینی لەخۆدەگرێت. دۆزینەوە و پۆلینكردنی هەموو ئەو بەڵگەنامانەی دەربارەی كورد و كوردستانن كاری چەند كەسێك و ساڵێك و دووان نییە و ئومێد هەیە ڕۆژێك بێت لەسەر دەستی دڵسۆزانی كورد وێنەی لەبەرگیراوی بەشی زۆری ئەو ئەرشیڤە بهێنرێتەوە و ببێتە كەرەستەی توێژینەوەی توێژەرانمان.

___

  • TDV İslam Ansiklopedisi, cilt: 11, sayfa: 348 TDV İslam Ansiklopedisi, cilt: 11, sayfa: 348
  • معجم مصطلحات العثمانیة، سهیل صبیان معجم مصطلحات العثمانیة، سهیل صبیان معجم مصطلحات العثمانیة، سهیل صبیان
  • نووسینەوەی مەرگ- قەتلوعامی دوای ڕاپەڕینەكەی شێخ سەعیدی پیران، هێمن عومەر خۆشناو، زانكۆی سۆران، 2020 نووسینەوەی مەرگ- قەتلوعامی دوای ڕاپەڕینەكەی شێخ سەعیدی پیران، هێمن عومەر خۆشناو، زانكۆی سۆران، 20
  • TDV İslam Ansiklopedisi, cilt: 11, sayfa: 348 TDV İslam Ansiklopedisi, cilt: 11, sayfa: 348 TDV İslam Ansiklopedisi, cilt: 11, sayfa: 348
  • معجم مصطلحات العثمانیة، سهیل صبیان معجم مصطلحات العثمانیة، سهیل صبیان معجم مصطلحات العثمانیة، سهیل صبیان
  • نووسینەوەی مەرگ- قەتلوعامی دوای ڕاپەڕینەكەی شێخ سەعیدی پیران، هێمن عومەر خۆشناو، زانكۆی سۆران، 2020 نووسینەوەی مەرگ- قەتلوعامی دوای ڕاپەڕینەكەی شێخ سەعیدی پیران، هێمن عومەر خۆشناو، زانكۆی سۆران